zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر وێڕای ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆک بارزانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ ڕۆما و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ قووڵترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم.

بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

فوئاد حوسێن: سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ بۆ کردنەوە گەرووی هورمز دەدەن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ هێزێكى نيشتمانى بێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. چێڵسی و مان یونایتد نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن

یاسین