ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان ڕوویان لە دابەزین کردەوە؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێرشی نوێی ئەمریکا بۆ سەر چەندین ئامانج لە باشووری ئێران بووە هۆی دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە ئەمەش بە نەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و زیو دانا.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,532.88 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 145,735.32 دۆلار و یەک گرامیش بە 145.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، نرخەکان کەمێک هاتنە خوارەوە و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی ٢٢ بە 1,022,353 دینار، عەیارەی ٢١ بە 975,882 دینار و عەیارەی ١٨ بە 836,471 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 76.33 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,453.97 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.45 دۆلار جێگیر بووە.
شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بازاڕ بە نیگەرانییەوە لە دۆخی ئێستای ناوچەکە دەڕوانێت؛ بەرزبوونەوەی گرژییەکان و نرخی نەوت مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی زیاتر کردووە، ئەمەش ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە لایەن بانکە ناوەندییەکانەوە هێناوەتە پێشەوە کە ڕاستەوخۆ زیان لە بەهای کانزا گرانبەهاکان دەگەیەنێت.

