zagros news agency

راوێژکارێکی حکومیی عێراق: داهاتە نانەوتییەکان ٢٣٪ی کۆی گشتیی داهاتی گشتییان پێکهێناوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەزهەر محەممەد ساڵح ڕایگەیاند کە بەرزکردنەوەی داهاته نانەوتییەکان هەلێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی دارایی و هەمەجۆرکردنی ئابووریی عێراق و ئاماژەی بەوە دا که داهاتە نانەوتییەکان ٢٣٪ی کۆی گشتیی داهاتی گشتییان پێکهێناوە.

ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕوونی کردەوە کە داهاتی گشتی لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا گەیشتووەتە نزیکەی ٤٥٫٤ تریلیون دینار، کە ٣٤٫٧ تریلیون دیناریان داهاتی نەوتی بووە و نزیکەی ١٠٫٦ تریلیون دیناریشیان داهاتی نانەوتی بووە.

ئاماژەی بەوە دا که داهاتە نانەوتییەکان لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢٣٫٥٪ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەرز بوونەتەوە و گەیشتوونەتە نزیکەی ٨٫٧ تریلیون دینار، کە ئەمەش ئاراستەیەکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

بڕیارێکی ترەمپ لەلایەن دادوەرێکەوە ڕادەگیرێت

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین