ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە و بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ژمێریارێكی پەروەردەش زانیاریی دەخەنە ڕوو.

سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینە ڕایگەیاند: “بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وانەبێژان هاتووە، ئەو پەروەردانەی وردبینیی لیستەكانیان تەواو بووە، چەكی خەرجكردنی پارەیان پێ دەدرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا، بۆ پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەك دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران گوتیشی: “ئەم هەفتەیە دەست بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژان دەكرێت.”

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

لای خۆیەوە، عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر،  رایگەیاند: “داتاكانی لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژان لە لای گەنجینەیە، هەموو شت تەواو بووە و چاوەڕوانین چەكمان پێ بدەن و دواتر مووچەی وانەبێژان دابەش دەكەین.”

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 740 مامۆستایە و مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە زیاترە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

بەفەرمی.. دووسبەی سێشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

دڵشاد