zagros news agency

سێ چەکداری داعش لە باشووری کەرکووک کوژران

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە لە ئامارێکی سەرەتاییدا سێ چەکداری ڕێکخراوی داعش لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە دەوروبەری ناحیەی “بەشیر” لە باشووری پارێزگای کەرکووک کوژراون.

به گوتەی سەرچاوەکه، “هێزەکانی دژەتیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد، هەڵمەتێکی بەرفراوانی پشکنینیان لە ناوچەی (یەرغون)ی سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو دەستپێکرد دوای دڵنیابوونەوە لە بوونی شانەکانی داعش لەو شوێنەدا.”

سەرچاوەکه گوتی: “لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەدا، تەقەیەکی زۆر لە هێزەکانی دژەتیرۆر کراوە و لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداری نێوان هەردوولادا، سێ تیرۆریستەکە کوژراون.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆپراسیۆنەکە تا ئێستاش بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان خەریکی کێوماڵکردنی ناوچەکەن بۆ ڕاوەدووڕانی چەکدارەکانی تری داعش، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چڕی هێزەکان و دابینکردنی پشتگیریی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکەوانی سوپاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

سەڵاح

کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و تاوتێکردنی بەرهەمەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی ڕێکدەخات

ART

بەرنامەی کاری سەردانەکەی زەیدی بۆ تاران ئاشکراکرا

یاسین