ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

دوای رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق، چاوەڕوان دەكرێت سبەی یان دووسبەی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بنێردرێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا فەرمانی بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەركردووە.

دوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بڕی پارەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12 بۆ مووچە بنێرێت و بۆ هەر مانگێك بڕی 760 ملیار دینار بنێردرێت.

ئەو كورتهێنانەی كە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست دەبێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆ پڕی دەكاتەوە كە بۆ هەر مانگێك 236 ملیار دینارە.

لەم هەفتەیەدا و بە دروستی سبەی یان دووسبەی پارەی تەواوی مووچە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش جەختی كردۆتەوە، هەر لەگەڵ گەیشتنی پارە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە ماوەی چەند رۆژێكدا سەرجەم فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رده‌ڕه‌ش… 83 قوتابخانه‌ دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

دژایەتیی مەحموود عەباس لە بەرانبەر لێدوانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا

سەڵاح