لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ دەربارەی رێکخستنی یاسای بودجه و هەناردەکردنەوەی نەوی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی زانیارییان چوار بەرپرسی وەزارەتی نەوت لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و جێگری وەزیری نەوت بۆ کاروباری هەڵێنجانی نەوت و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی و ئابووریش لە کۆبوونەوەکەدا ئاماد بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی دژی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەن بەو شێوەیەی کە تەنیا مادەی 12ی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە.
مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجەی پێشێلکردووە، چوونکە بەپێی مادەی 77ی یاسای بودجە دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵ خشتەکانی بودجەی 2025 بنێردرێنە پەرلەمان بەڵام تائێستا ئەنجومەنی وەزیران ئەو کارەی نەکردووە.
ئەم پەرلەمانتەرە جەخت دەکاتەوە؛ ئەوەی ئێستا نێردراوەتە پەرلەمان، تەنیا هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجەیە، بۆیە کار لەسەر ئەوە دەکرێت بنێردرێتەوە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێ لەگەڵ هەمواری بەشەکانی دیکەی یاسای بودجە یەکبخرێت و لەگەڵ خشتەکانی بودجەی 2025 بنێردرێتەوە پەرلەمان.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو