zagros news agency

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت

دوای ئەوە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاوکارییەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4/11/2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: “دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.”

ئەوەش خراوەتە روو: “بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، هاوکاری مانگی 11ی2024 دابەش دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

داشکاندن لە کرێی خوێندن جێ بەجێ دەکرێت

یاسین

داواکاری گشتیی تورکیا بە قووڵی لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە لیبیاییەکە دەکۆڵێتەوە

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە مەترسییەکانی گەرما لە شوێنی کار دەدات

یاسین