وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 22/4/2025، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی بڵاویشی كردەوە: ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 20/4/2025، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار (میزان المراجعة) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ (الحسابات الختامیة) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ نێردراوە.

