سەرچاوەیەک لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند کە ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق
بەرەو هەولێر چوون، کە پڕ بوون لە پارەی تەرخانکراو بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکە به شەفەق نیوزی گوت: “ئۆتۆمبێلەکان لە بەغداوە هاتوون، بەرەو هەولێر بەرێکەوتوون”، و ئاشکراشی کرد کە “ئەم پارەیە لەلایەن ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی وەزارەتی داراییەوە گوازراوەتەوە، کە هێزێکی ئەمنی لەگەڵ بوو بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی بە سەلامەتی بە شوێنی خۆی.”
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئایاری رابردوو لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست پێدەکات.
سەرچاوەکە، کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە شەفەق نیوزی گوت: “وەزارەتی دارایی و ئابووری لە حکوومەتی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆیی لە هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە لقی بانکی ناوەندی عێراقی لە هەولێر دەسپێرێت.”
ئەوەشی گوت، “وەزارەتی دارایی فیدراڵی رۆژی دووشەممە بڕی ٩٦٠ ملیار دینار لە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، وەک مووچەی مانگی ئایار”، و ئاشکراشی کرد کە “وەزارەتەکە لە رۆژی سێشەممە تا پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە “وەزارەتی دارایی و ئابووری لە یەکشەممەیەکی داهاتوودا بڕی ١٢٠ ملیار دیناری دیکە لە هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا دەسپێرێت، وەک داهاتی ناوخۆیی، بە مەرجێک ئەو وەزارەتە بڕی ٩٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حوزەیران بخاتە هەژمار، و دابەشکردنی مووچەکان لە هەرێم لە رۆژی سێشەممە تا پێنجشەممەی هەمان هەفتە دەست پێدەکات.”

