zagros news agency

بەغدادو هەرێم لەسەر سیستەمی ( الاسيكودا ) ڕێککەوتن

 

سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بڵند محمد بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و نوێنەرانی وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان لە حکومەتی عێراق و سامى سودانی ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ کۆبونەوە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک کە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی کۆمپانیاکانەوە هەبوون.
یەکێک لەوبڕیارانە کە لە کۆبونەوەکەدا درا و ڕێکەوتنی لەسەرکرا سیستەمی ( الاسيكودا )بوو كە ئەم سيستەمە لەماوەكانى ڕابردوو يەكێك بوو لە كێشە و ناكوكيەكانى نێوان هەردوولا و بازرگان و كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ئەو ناكۆكيانەیان دەدا و راستەوخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابوورى كوردستان هەبوو.
لەرێكەوتنەكەدا بريار دراوە بە بەكار هێنانى ژمارەى بازرگانى كۆمپانياكان ( UEN ) كەپێكهاتوە لە چواردە ژمارەى بێ هاوتا بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشدارى كردن لە سيستەمى ( الاسيكودا ) و بۆ لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج ( هويەى ضريبى ) نابێت و لەگەڵ چارەسەر كردنى ئەم كێشەيە كۆمپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەراست و خواروى عێراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆيان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەت دەزانی ..

یاسین

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

سەڵاح

کەشناسی: شەپۆڵێکى خۆڵبارین دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان

سەڵاح