zagros news agency

داهاتی نەوتی عێراق لە 9 مانگدا نزیکەی 50 ملیار دۆلار بووه

 

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، رایگەیاند کە هەناردەکانی نەوتی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا سەرووی 900 ملیۆن بەرمیل بووە و زیاتر لە 48 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە.
بەپێی ئامارەکان کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 918 ملیۆن و 290 هەزار و 407 بەرمیل، بە تێکڕای مانگانەی 102 ملیۆن و 32 هەزار و 297 بەرمیل.
سۆمۆ روونیکردەوە کۆی هەناردەکان لە کێڵگەکانی بەسڕە و ناوەڕاست لەڕێگەی بەندەرەکانی بەسڕەوە گەیشتووەتە 900 ملیۆن و 564 هەزار و 77 بەرمیل، لە کاتێکدا هەناردەکان لە کێڵگەی گەیارە لە کەرکوک گەیشتۆتە نزیکەی 7 ملیۆن و 99 هەزار و 154 بەرمیل.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەناردەی نەوت لە کۆگای نوێی کەرکوکەوە بۆ ئوردن لە هەمان ماوەدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 866 هەزار و 194 بەرمیل، بەڵام روونیکردەوە کە عێراق لە مانگی تەمووز نەوتی خاوی بۆ ئوردن هەناردە نەکردووە.
ئامارەکان دەریانخستووە کە کۆی داهات لە هەناردەی مانگەکانی ئادار تاکو ئەیلوول گەیشتووەتە نزیکەی 48 ملیار و 821 ملیۆن و 656 هەزار و 726 دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریكا دوو بنكەی گرنگی سەربازیی، ڕادەستی سوپای سووریا كرد

یاسین

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: بەهێزەوە وەڵامی ئەمەریکا و ئیسرائیلمان دایەوە

سەڵاح

وادەی دوورکەوتنەوەی ڤاڵڤێردی ئاشکرا کرا

یاسین