zagros news agency

هەفتەیی داهاتوو مووچەی مانگی چوار خەرج دەكرێت

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، ئەگەر ئەم هەفتەیە ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک داهاتی ناوخۆ کۆیکردووەتەوە رادەست بکرێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 4 خەرج دەکرێت.

 

بە گوتەی خالید شوانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی پێیان راگەیاندووە، رەچاوی دۆخەکە دەکرێت و مووچەی مانگی 4 خەرج دەکرێت، لە بەرامبەردا ئەوەی پێویستە تەواوکردنی رێکار و جێبەجێکردنی ئەرکەکانە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە.

 

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش، خالید شوانی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەیشتنی بۆ ئەوە هەبووە کە بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەم مانگەش هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ رادەست بکات بۆیە بە کەمتر لەو بڕە رازین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرهەم گەردی بۆ زاگرۆس: عێراق ئامادە نیە تێچووی دەرهینانی و پالاوتنی ئەو ٥٠ هەزار بەرمیلە بدات تاوەکو حکومەت بتوانێ هاوشێوەی ناوچەکانی تربەنزین بە نرخی پالپشتی ٤٥٠ بدات

یاسین

عێراق لە پلەی 109یەمی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانە

یاسین

ئومێد خۆشناو: بەنداوی گۆمەسپان، چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات

سەڵاح