ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێر، بە چوار هەزار و 720 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ لە زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن دینار، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە.
شرۆڤەکارانی دامەزراوەی بانکی و دارایی ئاشكراشكرایان كردووە: “نیگەرانییەکان لە گەشەی ئابووری بەهۆی هەڕەشە گومرگیەکان و فشارەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوو، بوونەتە پاڵنەری سەرەکی و زێڕیان گەیاندووەتە ئەم ئاستە پێوانەییە. پێشبینی دەکەین، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە پێنج هەزار دۆلار.”
لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ71% بەرزبوونەتەوە.
ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەورووپا لەسەر پرسی دوورگەی گرینلاند بووەتە هۆی شڵەژانی بازاڕەکان، بەتایبەت بازاڕی زێر.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڵێت: “ئەگەر وڵاتانی ئەورووپا رێگە نەدەن ئەمەریکا گرینلاند بکڕیت، لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵەوە پێناسی گومرگی لەسەر هەشت وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا بەرز دەکەمەوە.”

