zagros news agency

نرخی زێڕ لەبەرزبوونەوەدایە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/1/2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی و بێپێشینەی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار بەربەستی 4800 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند.

ئەم بازدانە گەورەیەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە ئاستی جیهاندا گەیشتوونەتە لوتکە. هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ وەک “پەناگەیەکی ئارام” لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە، دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ (NATO) سەریهەڵدا.

سەرچاوە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی “گرینلاند” و هەڕەشە دوولایەنەکانی نێوان واشنتن و وڵاتانی ئەوروپا، بازاڕەکانی تووشی شڵەژان کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییانەدا، بەهای دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش زیاتر ڕێگەی بۆ گرانبوونی زێڕ خۆش کردووە.

چاودێرانی بازاڕ هۆشداری دەدەن کە ئەگەر بارودۆخە سیاسییەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەڕەشە سەربازییەکان بچنە قۆناغێکی کردەییەوە، ئەگەری هەیە نرخی زێڕ ڕیکۆردی زیاتریش بشکێنێت و کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ئابووریی جیهان و نرخەکانی دیکە دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بەسەر چوار تۆن زێڕ و زیوی ساختەدا گیرا

سەڵاح

لە٢٢ پارێزگای ئێران بەهۆی سەرما و کەمیی وزەوە کرایە پشوو

یاسین

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین