zagros news agency

ئێران داهاتی پڕۆژە بودجه‌ی ئەمساڵی خستە سەر هاووڵاتیان

بەپێی وردەکارییەکانی دەقی یاسای بودجەی ئێران، ٦٢٪ سەرچاوەکانی داهات لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، وەرگرتنی باج لە خەڵک، پێبژاردنەکانی وەکوو ڕەچاونەکردنی ڕێنوێنییەکانی هاتوچۆ و ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ئافرەتانەوە و هەروەها فرۆشتنی قەواڵە داراییەکانی حکوومەت سەرچاوەی سەرکیی داهاتی بودجەی ئەم ساڵن
بەپێی ئەو وردەکارییانەی دەربارەی دەقی یاسای بودجەی ئێران بڵاو بوونەتەوە، پشکی شێری ئەو داهاتانەی بودجەی ٢٠٢٤ی ئێرانیان لەسەر ڕێک خراوە بەر داهاتەکانی باج، پێبژاردن و فرۆشتنی قەواڵەی داراییی حکوومی دەکەون و ئەوەی دیکەیشی لە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت و گاز و داهاتی گومرکەکان دابین دەکرێت.
لە یاساکەدا حکوومەت داهاتی باجی ٥٦٪ و داهاتەکانی پێوەندیدار بە پێبژاردن و لادان لە ڕێنوێنییەکان ١١١٪ و داهاتی فرۆشتنی قەواڵە داراییەکانی حکوومەتی ٨٧٪ زیاد کردووە.
حکوومەت لەم سێ سەرچاوەیە نزیکەی ١٦٠٠ تریلیۆن تمەن داهاتی پێشبینی کردووە کە دەکاتە ٦٢٪ی داهاتەکانی بودجەی گشتیی ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنه‌ری ترەمپ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست ده‌كات

یاسین

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد

سەڵاح

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح