zagros news agency

نرخی زیو لە بازاڕەکاندا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی

 

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەک کیلۆگرام گەیشتە 2,580 دۆلار، هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک بە بڕی 50 سەنت دابەزی و لە ئاستی 80.23 دۆلار جێگیر بوو.

​ئەم پاشەکشەیەی نرخی کانزا گرانبەهاکان لە کاتێکدایە کە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە تەنگەی هورمز بووەتە هۆی دروستبوونی شۆکێکی مێژوویی لە کەرتی دابینکردنی وزەدا، و ئەم دۆخە ترسی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کانزاکان و زیادبوونی رێژەی هەڵاوسان لە ئاستی جیهاندا.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە مەترسییەکانی هەڵاوسان ئەگەری ئەوەیان زیاتر کردووە بانکی ناوەندیی پەنا بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود ببات؛ ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی کانزاکان بەگشتی و زیو بەتایبەتی داناوە و نرخەکەیانی بەرەو خوارەوە بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

پارەی ئێران لە دابەزینێکی بێوێنەدایە دۆلار گەیشتە ١٣٦ هەزار تمەن

یاسین

شاندێکی سۆمۆ سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیای کرد

دڵشاد