zagros news agency

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد

 

​دوای ئەوەی لە پشووی کۆتایی هەفتەدا نرخی زیو بە جێگیری مابووەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی کانزا گرانبەهاکان و بە تایبەت زیو گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە دابەزین کرد.

​بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ، نرخی هەر کیلۆگرامێک زیو گەیشتووەتە 2,401.02 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەکیش دابەزیوە بۆ 74.68 دۆلار و نرخی یەک گرام زیویش لەسەر 2.40 دۆلار وەستاوە.

​ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بەراورد بە نرخی ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە، نرخی زیو دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بە جۆرێک نرخی کیلۆگرامێک زیو بە بڕی 20.51 دۆلار و نرخی ئۆنسەیەکیش بە بڕی 0.64 سەنت دابەزیوە، هەروەها نرخی گرامێک زیویش 0.02 سەنت کەمی کردووە.

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەم دابەزینە کاردانەوەی راستەوخۆی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکایە سەبارەت بە ڕێژەی سوود، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسییەکان و دۆخی جیۆپۆلیتیکی ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کە وایکردووە وەبەرهێنەران بە وریاییەکی زۆرەوە بڕیار لەسەر کڕین و فرۆشتنی کانزا گرانبەهاکان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح

عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکردنی ئاردی تورکیا دێت

سەڵاح