zagros news agency

عێراق؛ بڕینی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا 9 ملیۆن دۆلار زیانی هەیە

 

ناوەندی “ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بڕینی بەردەوامی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوە وزارییەکانی عێراقدا، پێشێلکردنی مافە دیجیتاڵییەکانی هاووڵاتییانە و زیانێکی دارایی گەورە بە کەرتی ئابووری دەگەیەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەر ڕۆژێکی بڕینی ئینتەرنێت نێزیکەی 1.4 ملیۆن دۆلار زیانی ڕاستەوخۆ لە ئابووریی وڵات دەدات، کە کۆی گشتی زیانی خولی تاقیکردنەوەکان دەگاتە نێزیکەی 9 ملیۆن دۆلار.

ئەم بڕیارە زیانی گەورە بە کەرتە زیندووەکانی وەک: بانک، پزیشکی، بازرگانیی ئەلیکترۆنی، کۆمپانیاکانی گواستنەوە، فریلانسەران و ستارتئەپەکان دەگەیەنێت و متمانەی وەبەرهێنەرە بیانییەکانیش بە ژینگەی دیجیتاڵی عێراق لاواز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیاوێک بە ڕوخساری کچێکەوە چوار دەفتەر دۆلار لە لایڤدا کۆدەکاتەو

یاسین

کریستۆڤەر نۆلان: ڕکابەری لەگەڵ مێژووی سینەما دەکەم

ART

بیکی بلایندەرز: پیاوە نەمرەکە” ریکۆردی بینین دەشکێنێت

ART