zagros news agency

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری سیمینارێکی زانستی بۆ پەرەپێدانی ئاستی پزیشک و کارمەندانی ساز دەکات

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، ئەمڕۆ لە بەشی تیشک و سۆناری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری، سیمینارێکی زانستی بە بەشداری ژمارەیەک لە پزیشکانی پسپۆڕ و کادیرانی بەشەکە بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا، دوایین زانیاری و ئەزموونە جیهانییەکان لە بواری تیشک و سۆنار خرانە ڕوو، بە ئامانجی ئاشناکردنی کادیرانی تەندروستی بە نوێترین تەکنەلۆژیا و ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی.

خاڵی جەوهەریی سیمینارەکە ئامادەبوونی دکتۆرە (نورجیهان عەلی شەعبان)، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری و دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەکە بوو. ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە وەک ئاماژەیەک بۆ پشتگیری ڕاستەقینەی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەژمار دەکرێت بۆ پرۆسەی فێرکاری بەردەوام و پەرەپێدانی توانای مرۆیی لە کەرتی تەندروستیدا.

دکتۆرە نورجیهان عەلی شەعبان، کە بە شێوەیەکی مەیدانی و بەردەوام سەرپەرشتی چالاکییە زانستییەکانی بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە گەشەی زانستی و نوێبوونەوەی زانیارییەکان، بنەمای سەرەکین بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری، وەک یەکێک لە ناوەندە تەندروستییە گرنگەکانی پایتەخت، هەمیشە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی و نوێگەرییەوە، ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر ببات.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

یاسین

سوودەكانی ڕۆنی ماسی

lana

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی 140 تووشبووی تالاسیمیا لەدەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێن

یاسین