zagros news agency

ڕۆژانە خواردنی گوێز لە نەخۆشیەک دەتپارێزێت

کاتێک باس لە سیستمی خۆراکی تەندروست دەکرێت چەرەساتەکانیش بەشێکن لەوان، چونکە سوودێکی زۆیان هەیە و وزە بە لەش دەبەخشن، گوێز یەکێکە لەو چەرەساتانەی سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ لەش هەیە.

خواردنی گوێز ڕێگری توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو دەکات، بەشێوەیەکی گشتی هەموو چەرەساتەکان ئەو ئەنزیمانەیان تێدایە کە کرداری هەرس باشتر دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە خواردنی گوێز بەڕێژەیەکی گونجاو ڕێگری توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕێشاڵەکان و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

گوێز چەوری و ئۆمێگا3ی تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، ڕێژەیەکی زۆریش زەیتی سروشتی تێدایە کە سوودێکی زۆریان بۆ پێست و قژ هەیە، لەگەڵ ئەوانەشدا یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئايا كۆلیسترۆڵ بە خواردن نزم دەبێتەوە؟

lana

هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی هۆڵیوود سمایل چین؟

lana

بۆ جارا ئێکێیە جۆرەکێ نەشتەرگەریێ ل نەخۆشخانا ئازادی دهێتە ئەنجامدان

سەڵاح