ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنانە برین بە خێرایی چاک دەکەنەوە

هەندێک خواردن هەیە، هەوکردن کەم دەکاتەوە یارمەتی بەرهەم هێنانی خانە سپیەکانی خوێن دەدات، سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، سوتەمەنی بنەڕەتی بۆ چاک بوونەوەی لەش لە نەخۆشی و برین دابین دەکات.

زۆرێک لە خواردنەکان وەک سەوزەو میوە، بە پرۆتینی پڕ چەوری و تەندروست دەوڵەمەندن، ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ خێرا چاک بوونەوەی برین.

بەپێی زانیاری پێگە ئەلیکترۆنیە تەندروستەکان، خواردنی زەردە چەوەو شیر یاخود دانانی ڕاستەوخۆ لەسەر برین، دەبێتە هۆی خێرا چاک بوونەوەی ئەو برینەی بە جەستەتەوەیە، چونکە تایبەتمەندی دژە بەکتریاو میکرۆب کوژی تێدایە، هەروەها یارمەتی کەم کردنەوەی ئازار دەدات، بەڵام باشتر وایە شیری دەوڵەمەند بە کالسیۆم بێت چونکە خێراتر برینەکان چاک دەکاتەوە.

هەروەها خواردنی گوێز و بادەم گوڵەبەڕۆژەو قەزوان، چارەسەرێکی باشن بەهۆی دەوڵەمەند بوونیان بە مەنگەنیز و زینک و مەگنسیۆم ڤایتامین ئی، تایبەتمەندی دژە ئۆکسانیان هەیە خانەاکانی لەش لە زیان دەپارێزن هەروەها چەرەساتەکانی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینە ڕووەکیەکان و کانزاکان و چەوریە تەندروستەکان.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بۆ خواردنی، ئاوی مریشک چونکە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و کالسیۆم و فۆسفۆر یارمەتی بەهێز کردنی سیستمی بەرگری و زوو چاک بوونەوە دەدات، هەروەها دەوڵەمەندە بە کۆلاجین زۆر باشە بۆ تەندروستی ماسولکەکان، هەروەها ئامۆژگاریخواردنی چەوری تەندروستیان کردووە وەک ڕۆنی گوێزی هیندی و ڕۆنی زەیتون و ئەڤۆکادۆکە کە وزە و ڤایتامین E دابین دەکەن بۆ لەشڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە چاک بوونەوەی بریندا وهەوکردن کەم دەکەنەوە.

توو یەکێکیترە لە خواردنەکان کە یارمەتی چاک بوونەوەی برینەکان دەدات خێراتر لە جاران چونکە دەوڵەمەندن بە ڤایتامین سی، دەبێتە هۆیبەرهەمهێنانی کۆلاجین، دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنی تێدایە، بەرگری لە توشبوون بە ڤایرۆس دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین سودەکانی سرکەی سێو بۆ قژ

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای ئاسن لەجەستەدا

lana

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana