ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیانەكانی گەرمكردنەوەی خواردنی خێرا

پسپۆڕانی بواری خۆراك هۆشداری دەدەن لەبارەی گەرمكردنەوەی خواردنە خێراكانی وەكو پەتاتە، یان بێرگەر، كە زیانی گەورە بە تەندروستی دەگەیەنن.

بێرگەر و شاورمە، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە بە خواردنی خێرا ناسراون، سودی تەندروستییان زۆر كەمە و زیانەكانیان زیاترە، چونكە ماددەی خۆراكی سودبەخشیان زۆر كەمە، بەڵام چی ئەگەر خواردنەكە كۆن بوبێت و گەرم بكرێتەوە؟ ئەوا بە دڵنیایی ماددە خۆراكییەكانی زیاتر لەدەست دەدات و زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

لە هەواڵێكی ماڵپەڕی emarat news هاتوە، خواردنی خێرا ئەگەر مابێتەوە، هیچ ڤیتامینێكی تێدا نییە، چونكە لە راستیدا بە تازە ئامادەكراوی ڤیتامین و كانزای زۆر كەم بوە، لەبری ئەوە خەڵك تەنها كاربۆهیدرات، پرۆتین، كالۆری و چەوری لەو خۆراكە وەردەگرن.

پاش گەرمكردنەوەی ئەم خۆراكانە، جەستە بە قورسی دەتوانێت هەرسی بكات و بیمژێت، دەربارەی پەتاتەی سوركراوە، خۆی لە خۆیدا مەترسیدارە، لەبەر ئەوەی نیشاستە لە كاتی سوركردنەوەیدا بڕێكی زۆر لە رۆنی تێدایە، هەروەها پێكهاتەی ئەكریلامید هۆكارە بۆ توشبون بە شێرپەنجە.

كاتێك ئەم خۆراكانە لەناو سەلاجەدا هەڵدەگیرێن و رۆژی دواتر دەخورێن بێ ئەوەی گەرم بكرێنەوە بە هەمان شێوە زیانی هەیە، چونكە مرۆڤ توشی بەكتریا دەبێت، ئەو سۆسانەی تێیدایەتی دەوڵەمەندن بە شەكتر و نیشاستە، زەمینەیەكی زۆر لەبار دەگونجێنن بۆ گەشەكردنی بەكتریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی توشبوون بە برینی گەدە

lana

هۆکار و چارەسەرەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان

lana

چارەسەری هەوکردنی دەماری دەست بە شێوەیەكی سروشتی

lana