ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی

ڤیتامین کەی یەکێکە لەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا دەتوێتەوە و بە دوو جۆر هەیە، جۆری سەرەکی ناوی ڤیلۆکینونە و لە سەوزەواتەکانی وەک کەلەرم، شێلم و سپێناخدا هەیە، جۆری دووەمیش ناوی میناکینونە و لە خواردنە ئاژەڵیەکاندا هەیە.

ڤیتامی کەی یارمەتی بەرهەمهێنانی پڕۆتینە جیاوازەکان دەدات کە یارمەتی دروستبوونی ئێسکەکان و تەواوی جەستە دەدەن، ڤیتامین کەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و پەنکریاس هەیە، چەندین خواردنەوەی سروشتی هەیە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی وەک: تێکەڵەی شەربەتی ترێ و توو، تێکەڵەی شەربەتی بلوبێری و سێو، شەربەتی کیوی، شەربەتی چەوەندەری سوور.

پزیشکەکان جەخت لەوە دەکەنەوە زەیتی عەلی بابا بۆ ئامادەکردنی خواردنەکان بەکاربهێنرێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین کەی و ڕێژەیەکی کەم کۆلیستڕۆڵی تێدایە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی پێست

lana

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت خۆیان له‌ كڕینی ده‌رمانی نایاسایی به‌دوور بگرن، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت

سەڵاح

هەندێک لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

lana