ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا

مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ریشاڵ و شەکری سادە، کە هیچ چەورییەکیان تێدا نییە، هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 و ڤیتامین A و فۆلات و ڤیتامین C و ریشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرات.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی “لوبنان ٢٤”، خواردنی یەک مۆز لە رۆژێکدا و بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم سوودانەی بۆ جەستە هەیە:
١. هەرسکردن باشتر دەکات، مۆز دەوڵەمەندە بە ریشاڵی تواوە و نەتواوە کە رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە تەندروستی هەرسدا.
٢. یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ، مۆز پێویستە بۆ تەندروستی دڵت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کانزاکان و ئەلکترۆلایتەکان.
٣. یارمەتی دروستکردنی ماسولکەی بێ چەوری دەدات، ئەگەر هەستت بە دووبارەبوونەوەی ئازاری ماسولکەکان کرد دوای راهێنان، لەوانەیە مەگنیسیۆم لە جەستەتدا کەم بێت.
٤. پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات، هەرچەندە مۆز رێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدا نییە، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسکەکانت.
٥. یارمەتی ماسولکەکان دەدات بۆ چاکبوونەوە دوای وەرزشکردن.
٦. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین

خواردنەوەی شیری گەرم پێش نوستن چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

پێنج خواردن ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن

lana