zagros news agency

لەم کاتانەدا خواردنی هەنگوین زیانی هەیە

هەنگوین یەکێکە لە خواردنە زۆر کۆنەکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، چارەسەری پەتای وەرزی دەکات، دژەهەوکردنە و دەتوانرێت بۆ شیرینکردنی خواردنەکان لەجێی شەکر بەکاربهێنرێت.

لەگەڵ ئەوەی هەنگوین سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە بەڵام لەم کاتانەدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە:

-زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەنگویندا دەبێتە هۆی ئازاری زۆری گەدە و ڕیخۆڵەکان لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی سکچوون، بۆیە پێویستە لە دوو کەوچک زیاتر بەکارنەهێنرێت.

-ئەگەری هەیە هەنگوین هۆکارێکی سەرەکی توشبوون بە هەستیاری بێت، ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە پێویستە بە ئاگاداریەوە بەکاریبهێنن ئەگەر بزانن هەستیارییەکان خراپتر دەبێت پێویستە لێی دووربکەونەوە.

-هەنگوین دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان نزمە دەبێت هەنگوین بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخۆن.

-دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتەکان بۆیە پێویستە توشبووانی شەکرە بە ئاگادارییەوە بەکاریبهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری خورانی درێژخایەن ئاشکرادەکات

lana

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana

خواردنی پەتاتەی شیرین بەبەردەوامی چی بەسەر جەستە دەهێنێت

lana