گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه ده‌توانێت ڕێگه بگرێت له نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه و له هه‌مان کاتدا کارگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه؛ هیچ خۆراکێک یان خۆراکی ته‌ندروست به ته‌نها نامان پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین ڕێنمیایه‌کانی بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه خستوەتەڕو:
1. کێشی ته‌ندروست؛ قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش دوه‌م هۆکاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
2. چالاک به و وه‌رزش بکه؛ که‌متر دابنیشه و زۆرتر به پێ و وه‌رزش بکه، هه‌مو ڕۆژێک یان زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته.
3. خۆراکی سه‌ره‌کی ڕۆژانه‌ت با پێکهاتبێت له دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان (ئاردی بۆر، برنجی بۆر، گه‌نمه شامی، شۆفان)، سه‌وزه و میوه، پاقله‌مه‌نیه‌کان له‌گه‌ڵ شیری که‌م چه‌وری و شیره‌مەنی که‌م چه‌وری.
4. که‌مکردنه‌وه‌ی گۆشتی سور؛ پێویسته مرۆڤێکی پێگه‌یشتو له هه‌فته‌یه‌ک دا زیاتر له (600 گرام) نه‌خوات و پێویسته هه‌فته‌ی دو بۆ سێ جار ماسی بخوات، به مه‌رجێک هه‌رجارێک له (70 گرام) زیاتر نه‌خوات.
5. نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کان؛ یان زۆر که‌مکردنه‌وه‌یان ڕۆژانه نابێت یه‌ک پێک زیاتر بێت.
6. دورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی، شه‌ربه‌تی گیراوه و وزه‌به‌خشه‌کان یان که‌م کردنه‌وه‌یان.
7. خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه و هه‌مه‌جۆر و ڕه‌نگ جیاواز؛ ڕۆژانه دو جار یان زیاتر.
8. که‌م کردنه‌وه‌ی یان نه‌خواردنی فاست فود (وه‌ک به‌رگر، پیتزا، شاورمە)، گۆشتی قتو، شیرینی.
9. که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی شه‌کر و خوێی چێشت؛ نه‌خواردنیان باشتره به‌کارهێنانی به‌هارات و مادده شیرینکه‌ره سروشتییه‌شیان له بری.
10. که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵ و به‌ز (تەنها لە کێتۆ دایت و لۆکارب و هاوشێوەکانی نەبێت ) به‌کارهێنانی زه‌یتی سروشتی وه‌ک زه‌یتی زه‌یتون، که‌تان، سۆیا.
11. وازهێنان له جگه‌ره کێشان و نێرگه‌له‌کێشان.
12. خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان.
13. پێدانی شیری دایک به مناڵ؛ زۆر گرنگه بۆ پاراستنی دایک و مناڵ له شێرپه‌نجه.
14. شێوازی چێشت لێنان زۆر گرنگه؛ خواردنه‌که به هێواشی و به پله‌ی گه‌رمی نزم ئاماده بکه؛ خواردنی کوڵاو زۆر باشتره له سورکراوه و برژاندنی زۆر.
15. خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک به‌کتریا و ڤایرۆس؛ وه‌ک به‌کتریای گه‌دده، ڤایرۆسی جگه‌ر جۆری بی و سی، ڤایرۆسی ئایدز.
16. دورکه‌وتنه‌وه له تیشکی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆژانه، به تایبه‌ت له ئه‌و که‌سانه‌ی پێستیان زۆر سپییه، ڕه‌نگی قژیان کاڵه، له مناڵی بچوکدا، به‌ڵام ڕۆژانه پێویسته هه‌مو که‌سێک بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک بچێته به‌ر هه‌تاو.
14. دورکه‌وتنه‌وه له خواردنی ڤیتامین و کانزا و ئۆمێگا سێ به شێوه‌ی ده‌رمان؛ له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه وه‌ریان بگره مه‌گه‌ر زۆر پێویست بکات.