zagros news agency

کێن ئەو کەسانەی دەبێت لە خواردنەوەی چا دووربکەونەوە

I پزیشک ئێڤگینی ئارزاماستێڤی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی کرداری هەرسیان هەیە دەبێت لە خواردنەوەی چا دووربکەونەوە.

پزیشکەکە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی پەستانی خوێن، کەمخەوی و نەخۆشیەکانی گەدەیان هەیە پێویستە لە خواردنەوەی چا دووربکەونەوە، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی زراویان هەیە بەهەمان شێوە نابێت چا بخۆنەوە یان پێویستە چای ڕوون بخۆنەوە.

ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان بەرزە دەبێت بە وریاییەوە چا بخۆنەوە، چونکە چا ماددەی کافایینی تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بۆیە نابێت چای خەست بخۆنەوە، ئەو کەسانەش کە ئەم کێشانەیان نییە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بیخۆنەوە و زیادەڕەوی تێدانەکەن بۆئەوەی زیانی لێنەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

سوودەکانی پەتاتەی کوڵاو

lana

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شەربەتی مەعدەنوس

lana