ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند ئامۆژگارییەک بۆ باشترکردنی ئاستی ڤیتامین D لە جەستەدا

بەشێک لە خەڵکی بەرکەوتەی هەندێک نیشانە دەبن، وەک ماندوێتی، ئازاری ماسولکەکان، ئازاری ئێسک و دووبارەبوونەوەی هەوکردن ئەم نیشانانە رەنگە پەیوەندی بە کەمی ئاستی ڤیتامین Dەوە هەبێت.

بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامەی ” The Times of India” بڵاو کراوەتەوە دەتوانرێت ئەم نیشانانە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی شێوازی ژیانەوە تێپەڕێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڤیتامین D لە جەستەدا و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەیوەست بە کەمی ئەم ڤیتامینە، بەم شێوەیە:

١. هەموو ڕۆژێک سوود لە تیشکی خۆر وەربگرە:

باشتر وایە ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک بەر تیشکی خۆر بکەوێت بە تایبەت لە بەیانیاندا بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D و باشترکردنی تەندروستی ئێسک و ماسولکەکان، هاوکات پارێزگاری لە پێستت بکە بە بەکارهێنانی دژە خۆر و دوورکەوتنەوە لە مانەوەی زۆر لە بەردەم تیشکی خۆردا.

٢. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D:

خۆراک ئامرازێکی بەهێزە لە بەرەنگاربوونەوەی کەمی ڤیتامین D لە کاتێکدا بەدەستهێنانی هەموو پێداویستییەکان تەنها لە خۆراکەوە ئەستەمە، بەڵام تێکەڵکردنی بژاردەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، پێشنیار دەکرێت گرنگی بدرێت بە خواردنی ماسی سەلەمون.

٣. تەواوکەری خۆراکی بخۆ:

کاتێک خۆراک و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بەس نییە، تەواوکەرە خۆراکیەکان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن، تەواوکەری ڤیتامین D بە چەندین شێوەی جیاواز هەیە، بەڵام پێویستە ڕاوێژ بە دکتۆر بکەیت بۆ دیاریکردنی ژەمی گونجاو چونکە زیادەڕۆیی وەرگرتنی دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند هۆکارێک وادەکات هەمیشە ماندوو بیت

lana

بۆ تەندروستی ددانەکانت لەم خواردنەوانە دووربکەوەرەوە

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana