ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خۆراكە مەترسیدارانەی پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی دروستبوونی ژمارەیەك كێشەی تەندروستیی لەوانەش نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ، هەربۆیە پارێزكردن ڕۆلێكی گرنگ دەبینێت لە كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێندا، چونكە ژمارەیەك لە خواردنەكان دەتوانن بەرزیان بكەنەوە، لە كاتێكدا هەندێكی تر یارمەتی كەم كردنەوەی دەدەن.

پسپۆڕانی بواری خۆراك بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی پەستانی خوێنی بەرز، ئامۆژگاری خۆدزینەوە لەخواردنی ژمارەیەك خۆراك دەكەن، هەروەك لەم لیستەی خوارەوەدا كە لەسایتی هەواڵی پزیشكی سەنتری لاین بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی، لەوانەش:
1.خوێ: سۆدیۆم لە خوێدا سەرچاوەی بەرزی پەستانی خوێنە، چونكە كاردەكاتە سەر هاوسەنگی شلەكان لە خوێندا.
كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكا پێشنیاری خواردنی زیاتر لە ٢٣٠٠ ملیگرام سۆدیۆم دەكات، كە یەكسانە بە زۆرترین كەوچكی چای خوێ لە ڕۆژێكدا.
2.پیتزای بەستووی ئامادەكراو: پیتزای بەستووی ئامادە پڕە لە شەكر، چەوری تێر و سۆدیۆم،توێژینەوە تەندروستییەكان ئەوەدە خەمڵێنن كە دوو پارچە پەنیری بەكارهاتوو لەو پیتزایە بەلایەنی كەمەوە 512 ملیگرام سۆدیۆمی تێدایە.
3.ترشیات:ئامادەكردنی ترشیات پێویستی بە زیاد كردنی بڕێكی زۆر خوێ هەیە، بۆ ئەوەی ڕێ لە گێچەڵكردن بگرێت و هەتاكوو پێویست بێت بە خواردەمەنییان بهێڵنەوە، هەرچەندە سەوزەكان زیاتر لە قوتو و شلەمەنی خوێدا بمێننەوە، سۆدیۆمی زیاتر دەخۆن.
بە وتەی شارەزایانی بواری خۆراك، یەك پارچە ترشی خەیار 447 ملی گرام سۆدیۆمی تێدایە و ئەم جۆرە خواردنە مەترسیدارە بۆ ئەو كەسانەی كە پەستانی خوێنیان بەرزە.
4-شۆربای قوتو: پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە پەستانی خوێنیان بەرزە بۆ دووركەوتنەوە لە شۆربای ناو قوتو، چونكە پێكهاتەی سۆدیۆمی بەرزی تێدایە، بۆ نمونە یەك سووپی تەماتە دەتوانێت 1110 ملی گرام سۆدیۆمی تێدابێت.
شۆربای ئامادەكراو دەتوانرێ بگۆڕدرێت بە گەڕان بەدوای بەرهەمە نزمەكانی سۆدیۆم، یان ئامادەكراوە لە ماڵەوە بە بەكارهێنانی پێكهاتە تازەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان خۆت دەشۆیت

lana

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

ڕۆژانە خواردنی 15 دەنک فستق چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

lana