zagros news agency

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو لە کاتێکی کەمدا

کاتێک کەسێک لە ماوەیەکی کورتدا زیاد لە پێویست ئاو دەخواتەوە، دەبێتە هۆی دابەزاندنی سۆدیۆم لە خوێندا، کە ئەمەش بە کەمبوونەوەی ناتریمی ناسراوە.

لە راپۆرتێکدا کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردۆتەوە، لە رۆژە گەرمەکانی هاویندا، زۆربەی کەسەکان پەنا دەبەن بۆ زۆر خواردنەوەی ئاو ئەویش بەهۆی پێویستی سروشتی جەستە بە شلەمەنی لە کاتی گەرمادا، بەڵام زۆربەی خەڵک درک بەوە ناکەن کە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئاو رەنگە زیانبەخش بێت و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاو بەتایبەت لە ماوەیەکی کورتدا، رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتێکی تەندروستی سەخت کە بە “ژەهراویبوون بە ئاو” ناودەبرێت، لێکەوتەکانی ئەم ژەهراوی بوونەش تووشی دڵەڕاوکێ، سکچوون، رشانەوە و لە حاڵەتە زۆر توندەکانیشدا لەهۆش چوون یان مردن .

باس لەوەش کراوە، زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە ئاستی پێویست و تەندروستی سۆدیۆم لەدەستبدات، سۆدیۆمیش ئەو توخمەیە یارمەتی هاوسەنگکردنی شلەمەنی ناو خانەکان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییە

lana

چوار ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە بەهێزی و تەندروستی سی

lana

لەبەر ئەوهۆکارانە نابێت زەردێنەی هێلکە بخۆی

lana