zagros news agency

خواردنەوەیەکی سروشتی چارەسەری دڵەڕاوکێی دەکات

خواردنەوەی سروشتی زەنجەبیل و نەعنا و لیمۆ، یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان یارمەتی هێوکردنەوەی مێشک دەدات و دڵەڕاوکێی و دوودڵی ناهێڵێت.

ئامۆژگاری دەکرێت ڕۆژانە بخورێتەوە بەتایبەتی پێش خەوتن، بۆ ئەوەی خەوێکی ئاسوودەتان هەبێت، هەروەها خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا دەتوانن بیخۆنەوە سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە ڕزگاریان دەکات لە دڵەڕاوکێی و دوودڵی.

چۆنیەتی ئامادەکردنی خواردنەوەی زەنجەبیل و نەعنا و لیمۆ:

زەنجەبیل و نەعنا و لیمۆ جوان دەشۆیتەوە، دواتر زەنجەبیلەکە دەکەیت بە پارچەی بچووک و دەیکەیە ئاوی ساردەوە و هەندێک نەعنا و لیمۆی تێدەکەیت دواتر هەندێک هەنگوینی بۆ زیاد دەکەیت، پاشان خواردنەوەکە ئامادەیە بۆ خواردنەوە، رێنمای دەدرێت ڕۆژی یەکجار بخورێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لەوشكبونەوەی پێست دەپارێزیت

lana

lana

lana