ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیانەکانی سرکەی سێو

سرکەی سێو چەندین مادەی خۆراکی تێدایە وەک ڤیتامین بی و ڤیتامین سی، چارەسەرێکی سەرسوڕهینەرە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەکاردەهێندرێت، بەڵام بەشێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ” The New York Times” سرکەی سێو یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و هەڵمژینی خۆراک لە کۆئەندامی هەرسدا باشتر دەکات و چارەسەری کێشەکانی گەدە دەکات بەڵام لە لایەکی دیکەوە هەندێک لێکۆڵینەوە هەن ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییەکەی دەکەن لەسەر جەستە بۆ نمونە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ١٢٠ کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٢٥ ساڵیدا بووە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە کەوچکێک سرکەی سێویان خواردووەتەوە لە ماوەی سێ مانگدا نزیکەت حەوت کیلۆگرامیان دابەزاندووە بەڵام دوای ئەوەی وازیان لە خواردنی هێناوە دووبارە کێشیان زیادی کردووەتەوە.

بێس سیرۆن پسپۆڕی بواری خۆراک لە لێدوانیکیدا پشتڕاستی کردووەتەوە، هەرچەندە هەندێک لێکۆڵینەوە هەن کە ئاماژە بە ڕۆڵی سرکەی سێو دەکەن بەڵام بەڵگەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکەی لەسەر جەستە بە تەواوەتی روون نییە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە چەندین لێکۆڵینەوە دەریانخستووە کە سرکەی سێو دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی چەوری خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ بدات.

سەبارەت بە ترشەڵۆکی گەدە، پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن دووربکەونەوە لە سرکەی سێو، چونکە دەبێتە هۆی خراپترکردنی نیشانەکان.

سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆ چارەسەری زیپکە یان ئەکزیما، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم چارەسەرە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی نییە، تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی هەندێک خورانی پێست یان سووتانی پێست.

دکتۆر لیدیا لو لە زانکۆی ڤێرجینیا ڕایگەیاند “سرکەی سێو هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەکزیما نییە”

جێگەی باسە پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە سەرەڕای ئەوەی کە چەند سوودێکی تەندروستی هەیە بەڵام پێویستە پشتی پێ نەبەستن بۆ زۆرێک لە حاڵەتە تەندروستییەکان بەبێ ئامۆژگاری پزیشکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

ئەم خواردنانە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن

lana

پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کێشەیەک لە جگەردا هەیە

lana