ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیانەكانی زۆر خواردن و بەكارهێنانی زەنجەبیل

لەوبارەیەوە، دکتۆر نیکیتا خارلۆڤ، پسپۆری هەناوی دەڵێت: زۆر کەس لەکاتی توش بونیان بە پەتا و نەخۆشییەكانی سەرما، پەنا دەبەنە بەر خواردنەوەی چا لەگەڵ لیمۆ و زەنجەفیل، چونكە زەنجەبیل تایبەتمەندی چارەسەری سودبەخشی هەیە، بەڵام ئەگەر بە هەڵە بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی.

دەشڵێت: بۆ زو چاكبونەوە لە پەتا و نەخۆشییەكان وەرزی سەرما، زۆر کەس دو کەوچک زەنجەبیلی هاڕاو دەخۆن، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن كە دەبێت زەنجەبیلەكە شل بکرێتەوە، چونکە لە ئەگەری زیادەڕۆییکردن لەبەركارهێنانیدا، رەنگە هەوکردنی پەنکریاس، سکچون و ئازاری ناو سکی لێبكەوێتەوە.

رونیكردوەتەوە، پێویستە ژەمە دەرمانەكان كە کاریگەری چارەسەرەكان درەنگتر بەدەست دەهێنرێت، بەجۆرێک بەكاربهێنرێت، نەخۆشەكە هەست بەگەرمی لەناو دەمیدا بەكات، نەك هەست بە سوتانەوە، چونکە ئەو كاتە هەناسەدانی خێراتر دەبێت و هەوڵدەدات لەو تامە رزگاری بێت، كە ئەوەش زیانی بۆ نەخۆشەكە هەیە.

دکتۆر نیکیتا خارلۆڤ، هۆشداری لە بەكارهێنانی زەنجەبیل بۆ ئافرەتانی دوگیان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نابێت ئافرەتانی دو گیان لە سێ مانگی دوەمی دوگیانییەكەیاندا زەنجەبیل بخۆن، هەروەها ئەو خانمانەی کە مەترسی لەبارچون و منداڵبونی پێشوەختەیان لەسەرە.
1048 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی قۆخ بۆ منداڵان

lana

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

پێنج خۆراک دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ

lana