zagros news agency

ئەم خواردنانە ڕێگری لە نەخۆشیەکانی زستان دەکەن

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک باس لەوە دەکات سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکاندا هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد هەندێک خواردن ڕێگری لە نەخۆشیەکانی زستان دەکەن.

خواردن گرنگیەکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە و بەهێزکردنی بەرگری لەش هەیە، چونکە یارمەتی جەستە دەدەن لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، باشترین خواردنەکان کە یارمەتی بەهێزکردن لەش دەدەن و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکەن ئەوانەن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک، سپێناخ، چەرەساتەکان، بیبەری سوور، بڕۆکلی و میوە مزرەکان.

هەروەها ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی وەک، ماست، شیرەمەنیەکان، دانەوێڵەکان، کونجی، فاسۆلیا و نیسک، پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە خواردنی ماسی و سپێنەی هێلەکە بەهەمان شێوە سوودێکی زۆریان لە بەهێزکردنی بەرگری لەش و رێگریکردن لە نەخۆشیەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی خواردنی خەیار

lana

ئایا سندی چەوری خوێن دادەبەزێنێت

lana

پزیشکیک: تائێستا پەتای وەرزی بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەڵام جێی مەترسی نییە

lana