zagros news agency

چارەسەری سروشتی بۆ هەوکردنی گوێچکەکان

هەندێك کات کە توشی هەوکردنی گوێچکەکان ئەبیت، پێویستت بە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاییە بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام ئێمە چەند چارەسەرێکی سروستی و ئاسانتان پێ دەڵێین کە دەتوانن لە ماڵەوە بەکاری بهێنن

چارەسەرەکانیش بریتین لە

ڕۆنە سروشتیەکان کە چەندین تویژینەوەی لەسەر ئەنجام دراوەو کاریگەرییەکی باشی هەیە، بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێچکە

١-زەیتی زەیتوونی گەرم

زەیتی زەیتوون تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە، بۆیە دەتوانیت لە ناو گوێچکەدا قەترەیەک زەیتی گەرمکراوی زەیتوون دابنێت بۆ ماوەیەک بەجێی بهێڵە پاشان لە رێگەی لۆکەیەکەوە پاکای بکەرەوە

٢-زەیتی ڕووەکی چا

بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، دەتوایت قەترەیەک بخەیتە ناو گوێچکەت و بەجێی بهێڵیت تا بۆت چارەسەر دەکات

٣-زەیتی زەنجەبیل

توێژینەوەیەکی زۆری لەسەر کراوە کاریگەرییەکی زۆر باشی هەیە بۆ چاککردنی هەوکردنی گوێچکە

٤-زەیتی سیر

بەهۆی هەبوونی دژە بەکتریا تیایدا دەتوانیت بۆ پاککردنەوەو چآرەسەرکردنی گوێچکە بەکاری بهینیت

تێبینی/ لە هەندێک حاڵەتی تایبەت پێویستە سەردانی پزیشک بکەی/ بە تایبەت دوای ئەوەی زانیت ئەم زەیتانە سودی نابێت، یاخود ئەگەر هەستیاریت هەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین پڕۆتینەکان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

lana

چۆن بە شێوەیەکی سروشتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد بکەین لە ڕێگەی خۆراکەوە

lana

کاریگەرییەکانی خواردنی مێوژ لەسەر تەندروستی جەستە

lana