zagros news agency

بۆچی پێویستە رۆژانە هەشت کوپ ئاو بخۆینەوە؟

تیمێکی پزیشکی لە زانکۆی کالیفۆرنیا توێژینەوەکیان ئەنجامدا کە تیایدا پشتڕاستیان کردەوە کە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو ڕۆژانە یارمەتی پاراستنی تەندروستی دەدات.

دکتۆر بنیامین برایان نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند ” خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو لە ڕۆژێکدا تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی باشتر دەکات و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش”.

توێژینەوەکە دەریخستووە، خواردنەوەی ئاو ئەگەری تووشبوون بە سەرئێشەی باو و شەقیقە کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە هەوکردنی بۆری میز هەروەها دەرکەوتووە کە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو لە ڕۆژێکدا یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدات، تەنانەت پەستانی خوێنیش بۆ ئاستی دروست ڕێکدەخات.

دکتۆر بنیامین ئاماژەی بە چەند سوودێکی دیکەی خواردنەوەی ئاوی کرد کە خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لەخەو جەستە چالاک دەكات، سوڕی خوێن چالاک دەكات، رێگری دەكات لە توشبوون بە هەندێک جۆری نەخۆشی گورچیلە و میزەڵدان خاوێن دەكاتەوە، پێست بە گەشاوەی دەهێڵێتەوە و خانەكانی پێست گەشاوە دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

lana

سوودە تەندروستییەکانی زەیتی نەعنا

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana