zagros news agency

خواردنی کیوی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

کیوی یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دژەئۆکسان، ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و کرداری هەرس هەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

بەپێی ماڵپەڕی”webmd”، کیوی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و قەبزی کەمدەکاتەوە، کارۆتینەکانی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی چاو هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای ئاسنە کە جەستە پێویستی پێیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگی زینک بۆ تەندروست منداڵان

lana

7 نیشانە ئاماژەیە بۆ کەمی کانزایەکی گرنگ لە جەستەدا

lana

سودە تەندروستییەکانی گوێزی سەوز

lana