zagros news agency

وەزیری تەندروستی : ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دامەزرێندران

لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵەبجە، بڕی ٧ ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاری و ئامێر و سەرچاوە مرۆییەکانی تەندروستی لە هەڵەبجە تەرخان دەکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە شاری هەڵەبجە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخان کرا، هەروەها ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ دامەزرێنرا”.

“جگە لەوە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی ٣٨٥ ملیۆن و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە ٥٠٠ ملیۆن بەردەست کرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە، کە بە هەمووی ٧ ملیار دیناری تێدەچێت”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە لەپێشترین ئەرک دەزانێت و لەمڕووەوە خزمەتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئێران.. بەكارهێنانی هەموو ئامرازەكانی پەیوەندیی بەرپرسان و سەركردەكان قەدەغە كرا

سەڵاح