zagros news agency

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

-هێلکە
خواردنی هێلکە بۆ منداڵان بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیاندا سوودێکی زۆری هەیە، چونکە کاربۆهیدرات و پڕۆتینی تێدایە و وزەیان پێدەبەخشێت و بیرەوەریان بەهێز دەکات.

-ماسیە چەورەکان
ماسیە چەورەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوودێکی زۆریان بۆ گەشەی مێشک و دروستبوونی خانەکان هەیە، پێویستە هەفتەی جارێک جۆرێک لە ماسی سەلەمون، ماکریل، تونە و سەردین بخورێت.

-شۆفان یان ئاردی شۆفان
شۆفان یان ئاردی شۆفان سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ باشترکردنی کردارەکانی مێشک، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ئەمەش هەستی تێربوون لای منداڵ زیاد دەکەن و لە خواردنە خێراکان دووردەکەونەوە.

-سەوزەواتە بەڕەنگەکان
ئەو سەوزەواتانەی ڕەنگی جیاوازیان هەیە وەک، تەماتە، پەتاتەی شیرین، گێزەر و سپێناخ و ئەوانی دیکە، دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک دەدەن.

-شیر و پەنیر
شیر و پەنیر ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڤیتامینەکان و کالیسیۆمیان تێدایە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزکردنی ددان و ئێسک هەروەها گەشەکردنی مێشکدا هەیە.

-پاقلە
پاقلە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکان، کانزاکان و ڤیتامینەکانە کە مێشکی منداڵ پێویستی پێیەتی، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی منداڵ زیاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ بەهێز بوونی بەرگری لەش ئەمانە بخۆن

lana

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana