zagros news agency

رۆژانە خواردنی برنج چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

پسپۆرێکی خۆراک هۆشداریدا لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەهۆی خواردنی ڕۆژانەی برنجەوە.

ئەلێکسی کۆڤاڵکۆڤ پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سپۆتنیک، ئاشکرای کرد کە بۆچی خواردنی رۆژانەی برنج مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات، هەروەها چۆن دەتوانرێت ئەم مەترسییە کەم بکرێتەوە، ئەگەر کەسەکە ڕاهاتبێت بە خواردنی ئەم ماددە خۆراکییە، چونکە زۆر خواردنی برنج مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.

بە وتەی ئەو، برنج ڕێژەیەکی بەرزی نیشاستەی تێدایە، ئەم نیشاستەیەش لە جەستەی مرۆڤدا دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز، ئەمەش ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە بۆیە پەنکریاس ناچار دەبێت بڕێکی زۆر ئەنسۆلین دەربدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شکرەی جۆری دوو زیاد دەکات.

ئەم مەترسیانە کاتێک دەردەکەون کە کەسێک ڕۆژانە برنج بخوات، بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانە، ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری خواردنی ئەو جۆرە برنجانە دەکات کە ڕێژەی گلایسیمیکیان کەمە.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست ڕێژەی بەرزی ئەنسۆلینەوە دەناڵێنن کە خۆیان لە خواردنی برنج بەدوور بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح

زیادبوونی دڵەڕاوکێکەری تووشبوون و مردن بە ئەنفلۆنزای لە یەزد و هۆرمۆزگان

یاسین

خواردنی جەرجیر چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana