zagros news agency

چوار ڕێگای سروشتی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گەروو

هەوکردنی گەروو لەکاتی گۆڕانی وەرز و سەرمابووندا بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و دەبێتە هۆی بێزارکردنیان لە هەندێک دۆخی قورسدا هۆکارێکە بۆئەوەی کەسەکان نەتوانن خواردن بخۆن.

چوار ڕێگای سروشتی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گەروو:

-شۆربای مریشک و سەوزەواتەکان
ئەمادەکردنی شۆربای مریشک بە سەوزەواتەکان کە چەوری کەم بێت و بەهاراتەکانی وەک سیری تێدابێت بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی گەروو دەدات.

-ئاو و خواردنەوە گەرمەکان
لەکاتی هەوکردنی گەروودا ڕۆژانە پێویستە بەلای کەمەوە دوو لیتر لە شلەمەنیەکان بخورێتەوە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەروو دەدەن.

-هەنگوین
تایبەتمەندی دژەبەکتریا و کۆکەی هەیە هەوکردنی گەروو کەمدەکاتەوە.

-ڤیتامین سی
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و ئازاری گەروو کەمدەکەنەوە بەتایبەتی هەوکردنەکانی کە بەهۆی سەرمابوون و ئەنفلۆنزاوە تووشی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana

سوودەکانی شووتی

lana

هۆکارەکانی تووشبوونی پێش وەخت بەنەخۆشی زەهایمەر

lana