zagros news agency

تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین دی و ئۆمێگا سێ تەمەنی بایۆلۆژی درێژدەکەن.

توێژینەوەیەکی زانکۆی بازل لە سویسرا دەریدەخات، تەواکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین دی و ئۆمێگا سێ تەمەنی بایۆلۆژی درێژدەکەن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، رۆژانە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین دی و ئۆمێگا سێ هاوکات ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە لەگەڵی، تەمەنی بایۆلۆژی درێژدەکەن و بەرگری جەستەش بەهێز دەکەن.

د، بیشۆف فێراری سەرپەرشتیاری توێژینەوکە دەڵێت: خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین دی و ئۆمێگا سێ خاوبوونەوە لە تەمەنی بایۆلۆژی دەکەن و کاریگەری گەورەیان لەسەر تەندروستیی گشتی دەبێت.

د، بیشۆف فێراری دەشڵێت، دەبێت بەکارهێنانی ئەم تەواوکەرە خۆراکییانە لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بێت.

بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، ڤیتامین D یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لەناو چەوریدا دەتوێتەوە و زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک و بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستە هەروەها ئۆمێگا سێ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.

بە گوێرەی ئەم دەزگایە سەرچاوەکانی ڤیتامین دی و چەوریی ئۆمێگا 3 ئەمانەن؛

خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین دی

هێلکە
ماسی
شیرەمەنییەکان
جگەر
برۆکلی

خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا 3

گوێز
ماسی
لۆبیا
پاقلەی سۆیا
سپێناخ

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت سوودی خواردنی مۆز

lana

نەخواردنی نانی بەیانی ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت

lana

بۆچی پێویستە لە وەرزی هاویندا جلی لۆکە بپۆشین

lana