ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنج میوە یارمەتی چالاکبوونی جەستە دەدەن

میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن و یارمەتی چالاکبوونی دەدەن.

پێنج میوە یارمەتی چالاکبوونی جەستە دەدەن:

-سێو
یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکان کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس، ڕیخۆڵە، دڵ و کرداری هەرس هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

-مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و کاربۆهیدراتە تەندروستەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و کرداری هەرس هەیە و جەستە چالاک دەکات.

-پڕتەقاڵ
ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین سی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان، پەستانی خوێن، کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەدات، هەروەها وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

-هەنار
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و هەوکردنە بەهێزەکان ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

-ئەنەناس
بەیەکێک لە باشترین میوە بەسوودەکان بۆ جەستە دادەنرێت، ئەو ڤیتامین و کانزایانە بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی ساردی سەرپەنجەکان لە وەرزی زستاندا

lana

نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چین

lana

چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی گورچیلە

lana