ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سودەكانی سێوی سەوز بۆ بەهێزكردنی بەرگری لە شەكرە

سێو بەهەموو ڕەنگە جیاوازەكانی سودێكی زۆری هەیە، چونكە ڤیتامینەكانی B و C كانزاكانی پۆتاسیۆم،مەنگەنیز،ئاسن،مس و چەندین كانزای دیكەی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و ئاو،جیاوازی سێوی سەوز لەگەڵ رەنگەكانی دیكە ئەوەیە ڕێژەیەكی كەمتر شەكری تێدایە.

بەشێوەەكی گشتی ئەو میوانەی رەنگیان سەوزە یارمەتی كەمكردنەوەی توشبون بە شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دڵ دەدەن،هۆكارێكە بۆ پاراستنی تەندروستی بینین و خوێن،سێوی سەوز وەكو هەموو میوەكانی دیكە سودێكی زۆری هەیە دەتوانرێت بە چەندین شێواز بخورێت وەك میوە یان میوەی وشككراو یان شەربەت.

سودەكانی سێوی سەوز

هەستی تێربون زیاد دەكات و سودێكی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی كێش و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لەلەشدا،بۆیە باشترە 15 خولەك پێش نان خواردن بخورێت،گرنگییەكی زۆری بۆ ئافرەتی دووگیان هەیە بەهۆی بوونی ڤیتامین و كانزاكان و ڕیشاڵەكان بەرگری دایك و كۆرپەلە بەهێز دەكات.

رێژەی شەكری خوێن و پەستانی خوێن ڕادەگرێت، لێدانی دڵ ڕێكدەخات و یارمەتی تەندروستی دەدات، دژە ئۆكسانە ئەمەش یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهر و چارەسەركردنی نەخۆشیەكان،خواردنی لە بەیانیاندا هاوسەنگی كێش دەكات،كاتێك گەدە بەتاڵە دەتوانرێت بخورێت بۆ كەمكردنەوەی بەكتریا و بۆنی ناخۆشی ناو دەم و هەوكردنی پوك.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: دارچینی لەگەڵ قاوە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش

lana

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین

ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

lana