ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خواردن زیانی هەیە بۆ تەندروستی؟

زۆر کەس پشت بە خواردنەوەی ئاو دەبەستن لە ژەمەکانیاندا، پێیان وایە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ یان دوای خواردن دەتوانێت ترشەڵۆکەکانی گەدە کەم بکاتەوە، بەڵام پزیشکان بۆچوونێکی جیاوازییان هەیە.

پسپۆڕان ئەم خووە بە ناتەندروست دەزانن و دەبێتە هۆی هەرس نەکردنی خۆراک و چەندین کێشەی تەندروستی دیکە، بەپێی ماڵپەڕی “ئیندیان ئێکسپرێس”.

ئاو پێویستە بۆ شێدارکردنی جەستە، بەڵام خواردنەوەی لەکاتی وەرگرتنی ژەمەکانتدا سترێس بۆ گەدە دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی بەتایبەت بۆ کۆئەندامی هەرس.

خواردنەوەی ئاو لەکاتی ژەمەکان یان لەکاتی وەرگرتنی خۆراک دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ترشی هایدرۆکلۆریک، کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تێکشکاندنی خۆراک و چالاککردنی ئەنزیمەکان بۆ ئەو تێکچوونانەی بەهۆی بەکتریا دروست دەبن، خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو رێگر دەبێت لە ئەنجامدانی ئەو کردارە بە شێوەیەکی دروست.

خواردنەوەی ئاو کاتژمێرێک دوای خواردن یارمەتی تواندنەوەی ماددە خۆراکیەکان دەدات و پاڵپشتی پرۆسەی ئەنزیمییەکان دەکات و کارکردنی کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت.

خواردنەوەی ئاو کاتژمێرێک دوای خواردن یارمەتی نەرمکردنی خواردنەکە دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی هەرس، دوای خواردنی ژەمەکان دەتوانیت تێر ئاو بخۆیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەكانی گەرمكردنەوەی خواردنی خێرا

lana

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا

lana

ئەم نیشانانە دەریدەخات منداڵەكەت شەقیقەی هەیە

lana