zagros news agency

سودەکانی مادەی ئاسن بۆ قژ

ئاسن یەکێکە لەو ماددانەی گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی جەستە، هەروەها کەمی ئەم ماددەیە لە جەستەدا دەبێتە هۆی وەرینی قژو بێهێز بوونی.

سودەکانت ئاسن بۆ قژ بریتین لە

ئاسن لە شێوەی هیمۆگڵۆبین لە خویندا هەیە، بە ڕێژەیەکی زۆریش لە لەشی مرۆڤ دا، لە ٪٢٥ یشی بە شێوەی فیریتن لە لەشدا هەیە

هیمۆگڵۆبین ئۆکسجینی تێدایە، خانەکانی لەش گەشە پێدەدات و چاکی دەکاتەوە ئەمەش وادەکات ئاسن وەک کانزایەکی پێویست سەیر بکرێت ب زۆریک لە کردارەکانی لەش، هەروەک بەشەکانیتری لەش قژیش پێویستی بە ئاو خوێن هەیە، بۆ ئەوەی گەشە بکات و نوێ ببێتەوە.

پەیوەندی نێوان ئاسن و وەرینی قژ

وەرینی قژ بۆ ماوەیەکی درێژ، مەترسی لەسەر ژیان نیە بەڵکە دەبێتە هۆی دروست بوونی پەستانی دەروونی لە هەندێک، کەسدا وە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانە دروست بکات

وەرینی قژ پەیوەندی بە کەمی وەرگرتنی سود لە خۆراکەوە هەیە، لە هەمووشی گرنگتر ماددەی ئاسنە چونکە یەکێکە لە سەرەکیترین ماددەکان کە لە میتابۆلیزمی جەستەدا هەیە.

کاتێک ئاسنی جەستە کەم دەبێت هیمۆگڵۆبینی پیویست لە جەستەدا بەرهەم نایەت، هەربۆیە قژ لە گەشە کردن و نوێ بوونەوە دەوەستێت، کەم بوونەوەی ئاسن دەبێت هۆی کەم خوێنی، ئەمەش ڕێگە بۆ وەرینی قژ خۆش دەکات بۆیە پێویستە ڕاوێژی پزیشک بکەی بۆ زانینی ڕێژەی ئاسنی جەستەت تا دووچاری ئەو حاڵەتە نەبیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هاورەدەكردنی ئاژەڵی قاچاغەوە نەخۆشییەكی كوشندە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڵاو بووەتەوە

سەڵاح

سێ خواردن ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکەن

lana

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامیان سی توشی چیت دەکات؟

lana