ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فستق یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات

فستق هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بەهۆی سوودە تەندروستییەکانییەوە، لەوانە پشتگیریکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن، بەرەوپێشبردنی تەندروستی ڕیخۆڵە و پاراستنی کێش.

بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی “‎Cleveland Medical”، لێرەدا سوودە تەندروستییەکانی فستق دەخەینەڕوو:

١. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتینە ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ئەو کەسانەی کە رێجیم دەکەن.

٢. فستق ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت کە دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆیشتنی ئۆکسجین لە خوێندا و پاڵپشتی تەندروستی کۆئەندامی دەمار دەکات.

٣. دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو کەمدەکاتەوە.

٤. یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دەدات کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ.

٥. بەرزی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

٦. تەندروستی خوێنبەرەکان باشتر دەکات.

٧. یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات.

سەرەڕای سوودەکانی بەڵام فستق ڕەنگە ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری لە هەندێک کەسدا، وەک خوران و گیرانی لووتیش یان ڕەنگە ڕێژەی سۆدیۆم زیاد بکات، ئەمەش سوودەکەی پێچەوانە دەکاتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پێویستە ئەو کەسانەی هەستیارییان بەرامبەر بە فستق هەیە راوێژ بە پزیشک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana

دوو دەرمانی منداڵان لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

lana

چۆن خواردنی ماست یارمەتی نەخۆشانی شەکرە دەدات؟

lana