zagros news agency

پێنج سودی سەرسوڕهێنەری سێو

سێو یەکێکە لەو میوانەی خواردنی بە تەنها تام و چێژت پێ نابەخشێت بەڵکو، سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، وەک کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی مێشک و بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە، هەروەها نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەوی لەگەڵ شێر پەنجە، جگە لەمانە چەندین سودیتری هەیە کە بریتین لە.

١-کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە ناهێڵێت کۆلیسترۆڵ، لە ناو دیواری خوێنبەرەکان دروست بێت، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و دەمار کەم دەکاتەوە، بە ڕێژەی لە ٪٥٢ لە جەڵتەی مێشک دەتپارێزێت.

٢-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، لە کاتی پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی یارمەتی گۆڕینی خانەکان دەدات بە هۆی ڕیشاڵەکانەوە، دەیانگۆڕێت بۆ خانەی دژە هەوکردن، هەروەها بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە بەرزبوونەوەی تا و توشبوون بە ئەنفلەوەنزا دەتپارێزێت.

٣-گرنگە بۆ توشبووانی شەکرە، پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری زۆر خواردنی سێو دەکەن بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢یان هەی، چونکە کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی شەکر هەیە لە خوێندا.

٤-پارێزگاری لە شێرپەنجە دەکات، هیچ رێگەیەک نیە بۆ ئەوەی ڕێگە لە شێرپەنجە بگرێت، بەڵام سێو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە، ئەویش بە هۆی ئە ڕێژە دژە ئۆکسانە زۆرەی کە تیایەتی.

٥-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەهۆی رێژەیەکی زۆر لە فایبەر تیایدا وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابەزێنن سێو بخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا قاوە کاریگەری لەسەر گەشەی ماسولکە دەبێت؟

lana

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری تەندروست بۆ توشبووانی شەکرە

lana

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

lana