zagros news agency

چارەسەری ڕیخۆڵە لە ڕێگەی دەنکە هەنارەوە

هەنار یەکێکە لەو میوە سروشتیانەی بە کۆمەڵێک ڤایتامین دەوڵەمەندە، خواردنەوەیەکی بە سودە بۆ جەستە، دابەش دەبێت لە نێوان دەنکە هەنار وە کاتێک دەکرێت بە شەربەت و هەر کەسەو بە جۆرێک بەکاری دەهێنێت و زیاتر حەزی پێدەکات.

پزیشکی ڕوسی ئێڤگینیا ئیڤانۆڤا، شارەزا لە بواری خۆراکی تەندروست ئاماژە بەوە دەدات، خواردنی دەنکە هەنار یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ چارەسەری ڕیخۆڵەکان و ئاسان کردنی کرداری هەرس کردن.

ڕوونیشی کردەوە، باشتر وایە بە باشی بجورێت تاوەکو، ماددەکانی ناوی بەباشی بە جەستە بگات.

ئیڤانۆڤا وتی، دەنکە هەنار لە توێکڵێکی بەهێزەوە دروست دەبێت، یارمەتی بەرکەوتنی زیان بە دیقاری ڕیخۆڵە دەدات، پێویستە بە ئاگاداریەوە بخورێت.

هۆشداریشدەدا لە بارەی ئەوەی ئەو کەسانەی، هەوکردنی گەدەو برینی گەدەو، هەوکردنی قۆڵۆن و قەبزیان هەیە باشتر وایە نەیخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

lana

گرنگیەکانی بەکارهێنانی شویت

lana